خەمی شەوە
دەریاش لەمن تێناگا چۆن ئەکەومە ڕێ
زامی ئەوە بۆیە گریانم کەوتۆتە نێو ساڵی نوێ
خەمی شەوە
دەریاش لەمن تێناگا چۆن ئەکەومە ڕێ
زامی ئەوە بۆیە گریانم کەوتۆتە نێو ساڵی نوێ
من شەوانم یادی کەشتیەکی وێڵە نزیک دەریا
ڕۆژانەشم مناڵێکەو بەرگێکی شڕ وا لەبەریا
خۆم ناکوژم نەبا زریان لافاویشم دابارێنێ
پێئەکەنم تا ڕووخسارم شەرمی گوڵیش هەڵوەرێنێ
ئەگەر کەلی چاوی ئاوای لێگرتم
خۆم ئەزانم منی نامۆ لەناو ئازاری گێژاوا کە میوانم
کە هەورێ دێ
کە هەورێ دێ ئەی ئازارم وەرە دەرێ
تەمێ دانێ لەناو شەوانی حەسرەتا
خەفەت بەرە خەفەت بەرە
ڕۆژگاری من سەمایەکی بێ ڕەنگ و بۆتە ئەمینی
دەریایەکە شەپۆلی شووم گرتوویەتی تەمینی
ئەی ڕۆژگارم هەم گۆرانی و هەم یادگارە ئەیدەم بە تۆ
ئەیدەم بە تۆ قەت ناپرسم لە گریانی ساڵانی خۆم
ئەوە ئێستاش لەگێژاوی دەریای خۆما ئەتلێمەوە
ئاوازیشم هەموو سەردەم سەردەمێ ئەیڵێمەوە
ئەیڵێمەوە ئەیڵێمەوە